پێكداچوونی یان تێكەڵبوونی ناوكی Nuclear Fusion

پێكداچوونی یان تێكەڵبوونی ناوكی  Nuclear Fusion

تێكەڵبوونی ناوكی ئەو كاردانەوەیەیە كە لە رێگەیەوە دوو ناوكی سووك، یان زیاتر بە یەكدا دەچن، بۆ دروستكردنی ناوكێكی قورستر، پرۆسەی تێكەڵكردنی ناوكی لە توخمەكاندا روو دەدات، كە گەردیلە ژمارەیان نزم بێت، وەك هایدرۆجین و هاوشێوەكانی، تێكەڵبوونی ناوكی كردارێكە پێچەوانەی كرداری كەرتبوونی ناوەكییە، كە تێیدا توخمە قورسەكان بڵاو دەبنەوە و توخمی سووكتر پێك دەهێنن. هەردوو كرداری تێكەڵی ناوكی و كەرتبوونی ناوكی بڕێكی زۆر وزە بەرهەم دەهێنن، كە دەتوانرێت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ زۆر مەبەستی گرینگ بەكار بهێنرین، كاتێك ئایزۆتۆپەكانی هایدرۆجین وەك (دووتریوم و تریتیۆم) تێكەڵ دەكرێن، یان بەیەكدا دەچن، واتە پێكهاتەكانیان دووبارە تێكەڵ دەكرێنەوە، بۆ دروستكردنی گەردیلەی هیلیۆم و نیوترۆنی خێرا، چونكە دوو ئایزۆتۆپی قورس دووبارە كۆدەكرێنەوە بۆ ناو گەردیلەی هیلیۆم و نیوترۆنێك، پاشماوەی ئەم پرۆسەیەی دەگۆڕدرێت بۆ جووڵە وزە، واتە ئێمە دەتوانین وزەیەكی زۆرمان دەست بكەوێت ئەوكاتەی كە دوو توخم تێكەڵ بە یەكتر دەكەین، لە ئەنجامدا گەریلەی هیلیۆم كە توخمێكی نوێیە، لەگەڵ نیوترۆنێكی خێرا، لە میانەی ئەم پرۆسەیە وزەیەكی زۆر دەردەچێت، بۆ روودانی ئەم پرۆسەیە پێویستە ئەو گەردیلانەی كە بەكار دەهێنرێن لە كاتی تێكەڵكردنیان، ناوكەكانیان ئەوەندە لە یەكتر نزیك بكرێنەوە تا هێزە ناوەكییەكان چالاك بن، بۆ ئەوەی هەردووكیان بە شێوەیەكی پتەو پێكەوە پچەسپێن، بۆ دروسبوونی توخمێكی نوێ، بۆ نموونە (هیلیۆم).

 

Top