شەوێكی دارستان
August 8, 2022
رەنگا و ڕەنگ
ئەوانەی حەزیان بە سەركێشیی نزیك بوونەوە لە گیانداران و گەشتكردن بۆ نێو دارستانەكاندا هەیە، ئیدی دەتوانن لەمەودوا نەوەك هەر بە رۆژ، بەڵكو شەوانەش لە نزیك گیانداران بە سەلامەتی بخەون، ئەوەتا لە ناوەڕاستی دارستانەكانی (ئۆك) كە دەكەوێتە نێوان وڵاتی ئەمریكا و مەكسیك، هەموو جۆرە گیاندارێك لەو دارستانەدا بە بەردەوامی بەرچاو دەكەون، بیرۆكەی ئەو كارە سەیرە لەلایەن ئەندازیارێك بە ناوی (جای بارگمان) بووە، كە لە خانوویەكی شووشە پێك دێت، هەموو كەسێك دەتوانێت شەوێك لەوێ بەسەر ببات و بەدیار دیمەنی سرووشتی گیاندارە ترسناك و ئاژەڵە جوانەكانەوە سەرخەو بشكێنیت، ئەو خانووە ناوی (شۆكان)ـە و هەر شەوێك مانەوە تیایدا نزیكەی (5000) هەزار دۆلارە، وەك ئەوە وایە لە نێو گیاندارانی دارستاندا بیت، بەڵام گرێنتی و سەلامەتیت پێ دەبەخشرێت.
