تاج و سەربەند بۆ قژی خانمانی بووك
خانمانی بووك لە سەروبەندی رۆژی ئاهەنگدا پێویستیان بە جوانكارییەكی تەواو هەیە، دوای هەڵبژاردنی كراس و ماكیاژ، پاشان نۆرەی خشڵەكان دێت، تاوەكو دیمەنە جوانكارییەكە تەواو بكات، خشڵەكان بە ملوانكە و بازن و ئەڵقە، دواتریش بەستەرەكانی قژ رۆڵی خۆیان لە جوانكردن و بەشازادەكردنی خانمانی بووك دەبینن، بەستنی قژی بووك لە رێگەی ئارایشتەوە دەبێت، بەو پێیەی قژ پێویستی بە بەستنێكی توند هەیە تاوەكو لە كاتی ئاهەنگدا هەڵنەوەشێتەوە، خشڵەكانی قژبەستن بریتیین لە تاج و تەوقەی بەستەری قژ، هەردووانیان دیمەنێكی جوان وسەرنجڕاكێشیان هەیە، بەستەری قژ تەنیا بۆ جوانكاری نییە، بەڵكو وەك پشتێنی قژ دەناسرێت، سەربەندی قژ مۆدێكی جوانە و مۆدێرنە، جاران زیاتر تاجەكان باو بوون، بەستەری قژ بەشی پێشەوەی قژ دەگرێت و دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە، ماركەی بوشرۆنی فەرەنسی گرنگی بە سەربەندەكان Head bandداوە بۆ رۆژی ئاهەنگی بووك، ماكس ئەند كۆ، پێیان وایە تاجەكان زیاتر سەرنجڕاكێشترن، بەو چەشنە خانمان لە نێوان تاج و سەربەندەكاندا دەستكراوە دەبن تاوەكو یەكێك لەو خشڵانە بۆ رۆژی زەماوەند و بووكێنی هەڵبژێرن.
