رێگەی دروستی لەپێكردنی پێڵاوی پاژنەبەرز

رێگەی دروستی لەپێكردنی پێڵاوی پاژنەبەرز

زۆربەی خانمان حەز بە لەپێكردنی پێڵاوی پاژنە بەرزە دەكەن، كە جەستە بەرز نیشان دەدات و هەروەها لەگەڵ زۆربەی دەستەجلەكانیشدا دەگونجێت، وەك باوە لەپێیكردنی پاژنەبەرز سەرەنجام ژان و ماندووبوون و پشتئێشانی بەدوا دێت، بەڵام ئەوە وا لە خانمان ناكات كە دەستبەرداری ئەو جۆرە پێڵاوە بن، هەر بۆیە چەند ئامۆژگاری و رێنماییەك هەن، كە ئازار و ماندووبوونی دوای لەپێیكردنی پێڵاوی پاژنە بەرزە كەم دەكەننەوە، لێرەوە ئاشنایان بە: نابێت هەموو رۆژ و كاتێك تەنیا پاژنەبەرزە لەپێی بكەیت، بەڵكو واباشە لە رۆژانی ئاساییدا پێڵاوی فلات لەپێی بكەیت، تا ماسوولكەكانی پێ لەگەڵ بەرزی و نزمیی پێڵاوەكاندا بگونجێت، كاتێك پێڵاوی پاژنەبەرز هەڵدەبژێریت، هەوڵ بدە پێڵاوی ماركەی چاك و كواڵێتی بەرز هەڵبژێریت، چونكە بە شێوەیەكی تەندرووست دروست دەكرێن، تەنانەت پێڵاوی پاژنە بەرزی تەندرووست هەن، ئەوانیش ئازار و ژانی پێیەكان نادات، كاتێك زانیت پێیەكانت ئازاریان هەیە، پێڵاوەكانت دابكەنە و ژێر پێیەكانت بشێلە، یان پشوویەك بدە، هەروەها كاتێك لە شوێنێكی گونجاویت، پێڵاوە پاژنە بەرزەكەت دابكەنە تا ئەو كاتەی پێویستت پێی دەبێت.

Top