هاوسەرگیریی نێو پرسە

هاوسەرگیریی نێو پرسە

چیرۆكی هاوسەرگیری ئەو ئافرەتە بەتەمەنە و ئەو كوڕە گەنجە سەیرە، چونكە لە كاتی ناشتن و پرسەكەدا سەری هەڵداوە، كاتێك ئافرەتەكە كوڕێكی دەمرێت، هەر لە كاتی ناشتنی كوڕەكەیدا كەسێك دەناسێت و پاشان خۆشەویستی دەگۆڕنەوە و دەبنە هاوسەری یەكتر، ئەو ئافرەتە ناوی (ئەلمیدا ئیریل)ـە، دوای ئەوەی كوڕێكی دەمرێت و لە كاتی ناشتنی كوڕەكەیدا چاوی بە گەنجێك دەكەوێت كە ناوی (جار هاردۆوێك)ـە، كە ئافرەتەكە تەمەنی (71) ساڵە و كوڕەش (17) ساڵە، ئاشقی یەكتر دەبن، ئەوەی سەیرە ئەو كوڕە گەنجە پێشتر پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ ئافرەتێكی (77) ساڵ هەبووە، بەڵام لەبەر ئەو هاوسەرە تازەیە، وازی لەوەی پێشووی هێناوە.

 

Top