شانەی هەنگ
July 31, 2022
رەنگا و ڕەنگ
سێ هۆكار هەن كە شانەی هەنگەكان شێوەی شەش لا دروست دەكەن:
یەكەم : ئەگەر شێوەكە سێ لا، چوار لا، پێنج لا بووایە ئەوا كاتێك شانەكە دروست دەكرا، زۆرترین مۆمی هەنگوینی پێویست دەبوو، چونكە وەنەبێ لایەكان گەیشتبان بە یەكتر، بەڵكو بۆشایی لە نێوان سێ لایەك و سێ لایەكی دیكەدا دەمایەوە، بەمەش مۆمی هەنگوینی زۆرتر دەویست لە چاو شانەیەك كە شەش لایە.
دووەم : مانەوەی بۆشایی لە نێوان ژووری بچووكی شانەكان، وا دەكات شانەكە كەمترین هەنگوین لەخۆ بگرێت، بەڵام كاتێ شانەكە شەش لایە، ئەوا هیچ بۆشاییەك لە نێوان ژووری شانەكاندا نامێنێت، بەمەش شانەكە زۆرترین هەنگوین دەگرێتە خۆ.
سێیەم: شانەی شەش لا لە چاو شێوەكانی دیكەدا هاتووچۆی مێش هەنگ تێیدا ئاسانترە لە كاتی دروستكردنی شاندا.
