دیمەنی جوانی رەفەكانی ماڵ

دیمەنی جوانی رەفەكانی ماڵ

وەك خانمێك دەتوانیت چەندین گۆڕانكاری و كاری تازەی سادە لە بەشەكانی ماڵەكەتدا بكەیت، تا بەو ئەندازەیە دەگەیت كە دیزاینی ماڵەكەت بەرچاو و ناوازە دەبێت، ئەو هەنگاوانە زۆرن، بەڵام دەتوانیت لەوەوە دەست پێ بكەیت كە بەشێكی زۆری دیكۆرەكەت بە رەف و دەلاقە دەوڵەمەند بكەیت، پێویستە ئەو رەف و دەلاقانەش لەم شوێنانەدا دابنرێن: تەنیشت پەنجەرەكان، كاتێك نیازت وایە رەف لە دیكۆری ماڵەكەتدا دابنێت، دەكرێت لە تەنیشت پەنجەرەكانەوە بێت، هەروەها دەكرێت لە دیوار ببەسترێت، یان بە سەقفەوە هەڵواسرێت، ژووری دانیشتن، هەوڵ بدە ئەو رەفانەی بۆ كتێب و گوڵدان بەكاریان دەهێنێت، با لە ژووری دانیشتنت بن، چونكە كاتێك میوانت دێت، لەوێوە چاویان بە رەف و دەلاقەكانی ماڵەكەت دەكەوێت. دەلاقەی ژووری چێشتلێنان، بەهۆی ئەوەی زۆربەی چێشتخانەكانی ماڵان لەم سەردەمەدا بچووكن، باشترە لە جیاتی رەف، دەلاقەی بۆ دروست بكەیت، بەمەش دەتوانیت زۆربەی كەلوپەلەكانت بخەیتە نێو دەلاقە. ژووری نووستن، پێویستە رەف لە ژووری نوستن هەبێت بۆ دانانی كەرەستە و كتێبی خوێندنەوە و ئامێرەكانی مۆبایل، وا چاكە لە تەنیشتێكی سیسەمەكەت بن، تا بە ئاسانی دەستت پێیان بگات.

 

Top