گەورەترین ماری جیهان كەوتە داو

گەورەترین ماری جیهان كەوتە داو

ماوەیەكی زۆرە دەسەڵاتدارانی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكی چاودێریی مارێكی گەورە لە جۆری (بایسۆن) دەكەن، تەنانەت زۆربەی جار دوای هەوڵەكان بۆ راوكردنی، ئەومارە لە دەستیان رای كردووەو نەگیراوە، بەهۆی ئەوەی كە مەترسیی دروست كردبوو، بۆیە رێكخراوی پاراستنی گیانداران لە باشووری ئەو ویلایەتە هەڵسان بە شوێنكەوتنی، مارە گەورەكە ناوێكی جیهانیی هەیە و، درێژییەكەی (18) پێی دەبێت و كێشیشی (100) كیلۆگرامە، تا ئێستا بە گەورەترین ماری بۆرمی دادەنرێت، پشكنەران ویستیان بزانن كە ئەم مارە زەبەلاحە چی خواردووە و چی راو كردووە، دوای پشكنین دەركەوت كە كەروێشكێك و مامز و گیاندارێكی ئەبووسووم لە نێو كۆ ئەندامی هەرسی مارەكەدایە.

Top