دارستانی تەمومژاوی
July 28, 2022
رەنگا و ڕەنگ
دارستانی زاپیرەین، یەكێكە لە دارستانە سەیرەكانی جیهان، كە هەمیشە تەمومژاوییە و، دەكەوێتە ناوچەی ئۆریتازۆن لە هەرێمی باسكی باكووری وڵاتی ئیسپانیا، هەروەك وێنەگرێك بە ناوی (ئۆسكار باسكوی) دیمەنەكانی ئەو دارستانە بێدەنگ و تەمومژاوییەكەی بینیوە، دەڵێت هەموو وەرزێكی ئەو دارستانە تەمومژە، تەنانەت ئەگەر بچیتە ناوی پێنج مەتر پێش خۆت نابینیت، ئەو تەمومژە وای كردووە كە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و سامناكی هەبێت، هەروەها بێدەنگی و بوونی ئەو هەموو تەمە، وا دەكات كە كەشێكی رۆمانسی هەبێت، تەنانەت دوای ئەوەی وێنەگرەكە سەردانی ئەو شوێنەی كردووە، هەموو مانگێك بۆ گۆڕانكاری و وێنەی تازە سەردانی دەكاتەوە.
