ماددەی (٤٠٦) لەیاسایی سزادانی عێراقی
باردۆخی توندكردنی سزای تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست: هەر كەسێك كەسێك لە یەكێك لەو بارودۆخانەی خوارەوە بكوژێت، بە لەسێدارەدان سزا دەدرێت، ئەگەر پێشتر نیازی كوشتنی هەبێت و سووربێت لەسەر كوشتنی، یان بۆسە و كەمینی بۆ دانابێت (پلانی كوشتنی دارشتبێت)، یان ئەگەر كوژراو لە باوانی بكوژ بێت، ئەگەر كوشتنەكە بەهۆی ماددەی ژەهراوی بێت، یان تەقەمەنی، یان تەقینەوە بووبێت، ئەگەر كوشتنەكە لەبەرامبەر كرێ بوبێت، یان ئەگەر تاوانبار رێگەی دڕندانەی لە ئەنجامدانی تاوانەكە بەكار هێنابێت، ئەگەر تاوانبار مەبەستی كوشتنی دووكەس، یان زیاتری هەبووبێت و بە یەك كردەوە هەردووكیانی كوشتبێت، ئەگەر كوژرا و فەرمانبەر بێت، یان كەسی راسپێردرا و بە خزمەتی گشتی لە كاتی بەجێگەیاندنی كاری فەرمانبەری، یان بەهۆی كارەكەی كوشتبێتی، ئەگەر كوشتنەكە بۆكارئاسانی بێت، تاوانێك یان كەتنێك كەسزاكەی بەندكردن بێت و لە ساڵێك كەمتر نەبێت، یان تاوانەكە بۆ ئەوە بێت كە را بكات، یان لەسزادان رزگاری ببێت.
