شێوازەكانی هەڵبژاردنی تەنوورە لە وەرزی گەرمادا

شێوازەكانی هەڵبژاردنی تەنوورە لە وەرزی گەرمادا

وەرزی گەرما جلوبەرگ بە خانمان دەگۆڕێت، كە پێویستە جلەكە لەگەڵ كەشی گەرمادا بگونجێت و، هەروەها مۆدێك بێت كە پۆشتە و ناوازە بێت بۆ هەموو كات و شوێنێك، شێوازی جلوبەرگی هاوینە جیاوازیی زۆری هەیە لەگەڵ وەرزەكانی دیكەدا، ئەگەر تەنوورە بە نموونە وەربگرین، كە جلێكی خواست لەسەرە و لە نێو خانمانی ماڵ بە تایبەتی دەپۆشرێت، تەنوورە وەك جلێكی پڕ كەسایەتی بۆ ماڵ و شوێنی فەرمی و دەوام گونجاوە، ئەو تەنوورانەی بۆ ماڵ و شوێنی گشتی دەپۆشرێن، پێویستە لە رەنگە فەرمییەكان بن، وەك: رەش، سپی، قاوەیی، ئەو سێ رەنگە لەگەڵ زۆربەی جلەكانی دیكەدا دەگونجێن، هەروەها تەنوورەی زیاتر لە رەنگێك، وەك رەش و سپی، یان رەش و رەنگێكی دیكە، هەروەها تەنوورەی سپی و رەنگێكی دیكە، بۆ دەرچوون و سەردان شیكە، تەنوورەی رەنگاورەنگ یان رەنگە تۆخ و كاڵ، بۆ گەشت و بازاڕكردن دەگونجێت، باوترین مۆدی جلوبەرگ لەگەڵ تەنوورەدا، بریتییە لە قەمیس، كە مۆدێكی ناسك و سادە بە جەستەی خانمان دەدات، هەروەها شێوازێكی سەرنجڕاكێشی هەیە، بۆ ئەوانەی باڵایان بەرزە، دەتوانن تەنوورەی بە نەخشی ئاسۆیی بپۆشن، تا لەگەڵ جەستیاندا بگونجێت و شێوەی جەستەیان بەرزتر نیشان نەدات، ئەوانەشی باڵایان كورتە و ناوەندە، دەكرێت تەنوورەی شێوەی نەخشی ستوونی بپۆشن، كە باڵایان بەرز نیشان دەدات.

 

 

 

Top