ئەگەر خانوویەك تاپۆی نەبێت حیجز دەكرێت

ئەگەر خانوویەك تاپۆی نەبێت حیجز دەكرێت

بەپێی ماددە ٨٦ لە یاسای جیبەجیكرنی ژمارە ٤٥ ساڵی ١٩٨٠، هەرخانوویەك حیجز كرا، دەبێت دائیرەی تاپۆی لێ ئاگادار بكرێت، واتە دەبێت خانووەكە تاپۆی هەبێت، كەواتە گەر بە یاسا بێت، خانووی بێ تاپۆ (هەوایی، ڕەقەمی شارەوانی و تەوزیعات نوێ) نابێت حیجزی بخرێتە سەر، هەرچەند هۆكار بن بۆ قەرزەكەش، بەڵام بە پشتبەستن بە قەراراتی تەمیزی دەتوانرێت بۆ گەڕاندنەوەی مافەكانت خانوویەك حیجزبكەیت، هەرچەند تاپۆشی نەبێت، لەوانەش قەراری تەمیزی لە دادگای تەمیزی كوردستان ژ (١٧/ دەستەی شارستانی یەكەم / ٢٠٠٣) كە دەڵێت گەر خانوو (عقار ) تاپۆی نەبوو، ئەوە لە كاروباری یاساییدا حیسابی ماڵی گوازراوە (منقول)ی بۆ دەكرێت)، هەروەها لە ماددە ١١٥٨ ی یاسایی شارستانیدا هاتووە كە ئەگەر خانوو، یان زەوییەك تاپۆی نەبوو، كەسێك بەنییەت باشی دەستی كەوتبێت ئەوە دوای پێنج ساڵ واحیساب دەكرێت كە مۆڵكی خۆیەتی حیجز دەكرێت.

Top