كریستال چییە؟
میتئەمفیتامین Methamphetamine یان كریستال مێت Crystal Meth كە بە كریستال ناسراوە، ماددەیەكی هاندەری كۆئەندامی دەماری مەركەزییە، سرووشتی نییە و لە دەستكردی مرۆڤە، لە كلاسی كۆكائینە Cocaine، ماددەیەكی كیمیایی مەترسیدار و ژەهراوییە، بەرە بەرە لەش تێك دەدات، بەتایبەتی مێشك و دڵ، ئەمە سەرەڕای لەدەستدانی كار و پیشە و خێزان، هەروەها بەكارهێنانی بە نائاسایی دادەنرێت، بە شێوەی پاودەری كریستاڵی سپی دروست دەكرێت، بە رێگەی هەڵكێشان(هەناسە) یان دەرزی، یان تەنانەت بە رێگەی دەم بەكار دەهێنرێت. ئەم دەرمانە هەستێكی خۆشی گەندە و پڕوزەیی پەیدا دەكات و ماددەیەكی بەهێزە بۆ راهاتن هەر لە یەكەم بەكارهێنانەوە. هەروەها كریستال دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بۆیە هەندێك جار بۆ دابەزاندنی كێشی لەش بە رێنمایی نزیكی دكتۆر بەكاردەهێنرێت. كاریگەریی كریساڵ لە لەشدا بۆ ماوەی 6-8 كاتژمێر بەردەوام دەبێت، لەوانەشە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بمێنێتەوە، كاریگەرییەكانی دیكەی بەكارهێنانی كریستال: بەرزبوونەوی توندی پلەی گەرمیی لەش كە لەوانەیە ببێتە ئەگەری مردن، پەستی، زوو تووڕەبوون، شێوان، رەفتاری توندوتیژ، هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج، تێكچوونی خەو و نەنووستن بۆ ماوەی چەند رۆژێك، یان هەتا بۆ ماوەی یەك هەفتە، گۆڕانێكی بەرچاوی روخسار، وشكبوونی دەم، تێكچوونی ددانەكان، هەلوەسە، دابەزینی كێش، جووڵاندنەوەی خێرای چاوەكان، زیاد قسەكردن.
