رەنگی قاوەیی مۆدێكی جیاواز بۆ جلوبەرگ
رەنگی قاوەیی، هەرچەندە رەنگێكی باو نییە لە مۆدی جلوبەرگ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی زۆری خانمان حەزی پێ دەكەن و، لە جلەكانیان بەدی دەكرێت، بە تایبەت ئەوانەی لە شوێنی فەرمی دەبن و كار و ئەركی رۆژانەیان هەیە، قاوەیی تۆخ رەنگێكی گونجاوە بۆ جلوبەرگی وەرزی زستانە، بەهۆی ئەوەی سەرما رەت دەكاتەوە و پلەی گەرمیی جەستە ، رادەگرێت، ماركەی باڵمان Balmainمۆدی قاوەیی كاڵ لە شێوەی رەنگی قاوە بۆ رەنگی جلەكانی هاوینەدا هەڵبژاردووە، كە بریتین لە كراسێكی درێژ شانەكانی پان و كراوە، لەگەڵ قۆڵێكی تەنك و درێژ، لە كەمەردا تەسك دەبێتەوە، لە دەستە جلێكی دیكەیدا پانتۆڵ و تەنوورەی قاوەیی و رەنگی تێكەڵی نێوان قاوەیی تۆخ و كاڵ بۆ بەشی خوارەوە، وەك تەنوورە لەگەڵ قەمیس و بەدی، كە تەواویان لە رەنگی قاوەیی كاڵ بن. لە مۆدی دووەمدا كە تایبەتە بە پانتۆڵ، ماركەی ئەلبێرتا فێراتی Alberta Ferretti مۆدێكی بۆ كاتەكانی رۆژ دەرچوون داناوە، كە بریتییە لە پانتۆڵی كراوە بە رەنگی بێجی، رازاوە بە گوڵ و پەپوولە لە رەنگی قاوەیی بە چەندین نمرە، لەگەڵ پشتێنێكی پێستی قاوەیی لەگەڵ تیشێرتی سپیی تەسك لە رەنگی سەوز، مۆدێكی نایاب و شیك دەبێت.
