كۆدی E03 چییە لە جلشۆری ماڵدا

كۆدی E03 چییە لە جلشۆری ماڵدا

 لەكاتی كاركردنی نا ئاسایی لە جلشۆردا ئەم هێمایە نیشان دەدات و ڕێگە لە كاركردنی جلشۆرەكە دەگرێت، بە مەبەستی پاراستنی جلشۆرەكەت، هۆكارەكانی:

- نا هاوسەنگی لە جلشۆرەكەدا (ناڕێكی لە قاچەكانیدا، شۆردنی كالە و جل پێكەوە).

- لۆدی زۆر لەسەر جلشۆرەكە (تێكردنی جلی زۆرتر لە ئاستی خۆی).

- هەبوونی ئاوی زۆر لە جلشۆرەكەدا (لەكاتی هەبوونی جلی كەمیش تیایدا ئەمە ڕوو دەدات).

- دانەخستنی دەرگای تایت.

- شكانی بۆڵبرین و دەرچونی قایش.

چارەسەر: رێكخستنی قاچەكانی غەسالەكە (دانانی لەسەر شوێنێكی تەخت و ڕەق بە هاوسەنگی)، ڕێكخستنی ئەو شتانەی كە ئەیشۆیت (جلوبەرگ بە جیا، كالە و پێڵاو بەجیا، بەتانی بەجیا)، داخستنی دەرگای تایت ئەگەر كراوە بوو، لەكاتی شكان بۆڵبرین، یان هەبونی دەنگێكی نا ئاسایی پێویستە پەیوەندی بكەی بە كەسی شارەزاوە بۆ گۆڕینی بۆڵبرین و چاك كردنەوەی جلشۆرەكەت.

Top