پێڵاو بۆ درێژایی تەمەن
June 11, 2022
رەنگا و ڕەنگ
ماركەی بالێسیاگا Balenciagaی ئیسپانی لە نوێترین بەرهەمەكانیدا جیهانی شۆك كرد، ئەو ماركەیە ئێستا لە فەرەنسا كار دەكات، زیاتر گرنگی بە بەرهەمە سەیر و ناوازەكان دەدات، بەرهەمەكانی بریتیین لە جلوبەرگ و پێڵاو و خشڵ و ئێكسسوار، دواجار پێڵاوێكی نمایش كرد كە نرخی 1850 دۆلار بوو، ئەوەی سەیرە شێوەی پێڵاوەیەكەیە، ئەگەر یەكێك ئەو پێڵاوە تازەیە لە هەر شوێنێك بیدۆزیتەوە فڕێی دەدات، چونكە دیزاین و نمایشەكەی لە شێوەی پێڵاوی كۆن دروست كراوە، بیرۆكەكە لەوە هاتووە كە پێڵاوەكانی ئەو ماركەیە هەر چەندە كۆن بن، بەسوودن و دەتوانن بە درێژایی ژیان پێڵاوەكە لە پێ بكەیت، دیزاینەكەش بە چەشنێكە كە بەشێكی كون بووە و لایەكی دڕاوە، بەڵام ژێرەوەی هێشتا ماوە و بەبێ ئەوەی شتێكی بەسەر بێت، دەتوانیت تا دوا هەناسەكانی ژیانت لەپێی بكەیت.
