چۆن قاچەكانت درێژتر دەربكەون
پسپۆری جوانكاری (كارلی كلۆس) لە گۆڤاری (بیۆر واو)ی ئافرەتان ئاماژەی بەو جۆرە هەنگاو و پۆشاكانە كردووە كە ئەوانەن: یەك رەنگی جلوبەرگ، كاتێك جلەكەت تاك رەنگ دەبێ، شێوەی یەكپارچە دەردەكەوێت و بەمەش جیاوازی نێوان بەشی سەرەوە و خوارەوە دەرناكەوێت و قاچەكانت بە درێژی دەردەكەون. چاكێتی كورت، پۆشینی ئەو جۆرە چاكێتە وادەكات كە بەشی سەرەوەی جەستەت بە بچووكی دەربكەوێت و قاچەكانیش دیمەنی زیاتریان بەردەكەوێت، بەم چەشنە قاچەكانت درێژتر دیار دەبن. هاوڕەنگیی رەنگی پێست و پیڵاو، كاتێك ئەو هەنگاوە پەیڕەو دەكەیت شێوەی قاچەكانت لەگەڵ پێستت هاوڕەنگ دەبێت و بەمەش درێژیی قاچەكانت بە روونی دەردەكەوێت. پشتێن لە بەرزی ببەستە، رێگەیەكی دیكەی نیشاندانی درێژیی قاچەكانە، كە پشتێن لە ئاستی كەمەرت بەرزتر ببەستە و بەمەش بەشی خوارەوەی جەستەت درێژتر دەردەكەوێت. جلی هێڵی ستوونی، ئەو جلانە هەڵبژیرە كە هێڵەكانی ناوەوەیان ستوونییە، بەم جۆرە بەژن و باڵات درێژتر دەردەكەوێت، چونكە جلی هێڵی ئاسۆیی، بەژنت كورتتر نیشان دەدات.
