یاریی خلیسكانێی سەر بەفر و بەستەڵەك

یاریی خلیسكانێی سەر بەفر و بەستەڵەك

مێژووی ئەو یارییە بۆ (4000) ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، جاران لە شوێنی بەستەڵەك و سەهۆڵدا، پارچە ئێسقانی گیاندارە گەورەكان دەخرانە ژێر پێی و بەسەر سەهۆڵدا وەك یارییەكی بەجۆش جووڵەیان پێ دەكرد، دواتر هەستیان كرد كە ئێسقانەكان تێك دەچن و دەشكێن، دواتر بەكارهێنانی پارچە ئاسن داهێنرا كە لەژێر پێڵاوەكانەوە دەخران و تیژ دەكران، بەم چەشنە پارچە ئاسنە تیژەكە لەسەر سەهۆڵ بە سانایی دەڕوات، ئەمەش وادەكات كە مرۆڤ بۆ جووڵەكردنی سەر بەستەڵەك و سەهۆڵ بەكاری بهێنیت، هەندێكیان بۆ گەشت و شوێن گۆڕین، بەشێكی دیكەش بۆ یاری و كات بەسەربردن، لە ئەوروپا پارچەیەك بە ناوی Old Masters بەكاردەهێنرا بۆ یاریی سەر بەفر و خلیسكانێ، كە ئەوەش زیاتر لەلایەن بنەماڵەی شاهانە و كەسانی پایەبەرزدا بەكاردەهێنرا، یاریی خلیسكانێی سەر سەهۆڵ، ئێستا لە كوردستان جگە لەوەی وەك یارییەكی وەرزشی دادەنرێت، هەروەها لە چەند شوێنێك لە مۆڵ و شوێنە گشتییەكاندا هەن، كە شوێنێكی بچووكی گۆڕەپانێكە، بە ئامێری ساردكردن زەوییەكەی بە تەواوی دەبەستێت و دەبێتە بەستەڵەك، هەروەها پێڵاوی سكێتچی تایبەت بۆ ئامادەبووان و یاریزانان دانراوە، كە وەك تیمێك بۆ راهێنانی ئەندامانی گرووپی خلیسكانێ و هەروەها خەڵكی ئاسایی ئەوانەی لە یارییەكە شارەزان، یان میوانان دەتوانن كاتێكی خۆش بەسەر بەستەڵەكە ساردەكەی نێو گۆڕەپانەكەدا بەسەر ببەن، بەشداریكردن بە نرخێكی ئاساییە و تیمی فریاگوزاری بۆ ئەوانەی دەكەون هەمیشە ئامادەیە، یارییەكی بە جۆشە و چەندین یاریزانی ناوازەی لێ هەڵكەوتوون كە رۆژانە مەشق دەكەن، هەروەها ئامادەبووانیش وێنە لەگەڵ شوێنی یاریی خلێسكانێیەكە دەگرن.

 

 

Top