ئایا كەمیی ڤیتامین B12 دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش؟

ئایا كەمیی ڤیتامین B12 دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش؟

 ڤیتامین B12 كە بە كۆبالامین Cobalamin ناسراوە، زۆر گرنگە بۆ فرمانی دروستی مێشك و سستمی دەمار، هەروەها رۆڵی لە دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێندا هەیە، لەگەڵ دروستبوونی DNA و بەرهەمهێنانی وزە لە لەشدا. كەمیی ئەم ڤیتامینە هۆكارە بۆ كەمخوێنی و دابەزینی ئاستی وزەی لەش و گرفت لە كۆئەندامی دەماردا بە شێوەی هەستكردنی درێژخایەن بە ماندووبوون و هیلاكی، هەروەها بیرچوونەوە. تا ئێستا تەنیا بەڵگەی زانستی لاواز لەبەردەستە سەبارەت بەوەی كە كەمیی ڤیتامین B12 ببێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش، بەڵام زۆربەی توێژینەوەكان جەختیان لەمە كردووەتەوە كە لەوانەیە كەمیی ڤیتامین B12 پەیوەندی بە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەویەوە هەبێت، یان لەوانەیە كە خودی قەڵەوی هۆكارێكی هاندەر بێت بۆ كەمیی ڤیتامین B12. هەروەها لە منداڵ و نەوجەواناندا تێبینی ئەمە كراوە كە كەمیی ڤیتامین B12 هاندەرە بۆ كەمبوونەوەی كێشی لەش، بۆیە لەپاش وەرگرتنی ڤیتامین B12 ئارەزووی خواردن باشتر دەبێت و كێشی لەش ئاسایی دەبێتەوە، پسپۆڕان رێنمایی دەكەن كە لەكاتی زیادبوون، یان كەمبوونەوەی كێشی لەشدا، پێویستە كە پشكنین بۆ ئاستی ڤیتامین B12 لە خوێندا بكرێت، ئینجا بە خۆراك، یان بە رێگەی وەرگرتنی یارمەتیدەری خۆراكی بە شێوەی كەپسوول راست بكرێتەوە، سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین B12 بریتین لە: گۆشت، پەلەوەر، هێلكە، خۆراكی دەریایی، شیر و بەرهەمەكانی.

 

Top