نمایشی جلوبەرگ بۆ خانمانی قەڵەو و جەستەپڕ

نمایشی جلوبەرگ بۆ خانمانی قەڵەو و جەستەپڕ

نمایشی جلوبەرگ لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا دەكرێت، یەكێك لەو مەرجانەی كە پێویستە لە نمایشكاراندا هەبێت، ئەویە كە دەبێ نمایشكار لاواز بێت، تاوەكو جلەكە بە جوانی لەسەر جەستەی دەربكەوێت، بەڵام بەم دواییە ئەو رێچكە و یاساییە شكێنراوە، بەهۆی ئەوەی دوا نمایشی جلوبەرگ بۆ خانمانی جەستە پڕ و قەڵەو بەڕێوە چوو، نمایشەكە لە وڵاتی ئوستڕاڵیا بەڕێوەچوو ئاژانسی (بێلا ماناگمێنت - Bella Management)، نمایشەكەی بۆ (12) نمایشكاری جەستەپڕ رێك خستبوو، بەرپرسی ئاژانسەكە ناوی (چێلسی بۆنەر)ە، دەڵێت: ئافرەتان بە هەموو شێوەیەك جوانن، چ لاواز بن یان قەڵەو، بۆیە ئێمە جیاوازیی نێوان ئافرەتانی لاواز و جەستە پڕ ناكەین، نمایشەكە لەلایەن ماركەی ڤاگاری - Vagary جلەكانی بۆ تەرخان كرابوون، ویڕای رووبەڕووبوونەوەی چەندین رەخنە، بەڵام رێكخەرانی نمایشەكە بەردەوام بوون و توانیان نمایشێكی سەیر و ناوازە پێشكەش بكەن. كایت واسڵی، بەرپرسی جلەكان ئاماژەی بەوەدا كە ئافرەتانی جەستەپڕیش حەز بە جلی جۆراوجۆر دەكەن، با ئەوانیش لە نمایشەكان بێبەش نەبن، بۆچی هەر نمایشكاری لاواز جلوبەرگ نمایش بكات؟.

Top