نەخشكردنی ناوكە زەیتوون
June 5, 2022
رەنگا و ڕەنگ
ئەو كارە سەیرە بۆ سەردەمی ساڵانی (1644) دەگەڕێتەوە، كە لەلایەن خانەوادەی (كوینگ)ی چینی وێنە و نامەیان لەسەر دەنكە زەیتوون نووسیوە، ئێستا ئەو پەیكەرتاشییە پەرەی پێ دراوە و چەندین نموونەی زیندوو لە كۆشكی نیشتمانی لە شاری تایبیەی و وڵاتی تایوان بەدی دەكرێت، بەهرەی ئەو كارە ناوازەیە لەگەڵ ستافەكەی لەلایەن نەخشكار (ئیدوین لی)ـە، كە سەرچاوەی ئەو بیرۆكەیە بووە، ئەوەی سەیرە وێنەكانی سەر ناوكە زیتوونەكان شێوەی مرۆڤ و كۆشكی بچووكن، تەنانەت روخساری كەسەكان و پەنجەرە و دەرگای كۆشكەكان بە جوانی دەبینرێت، ئەوەش دەبێتە یەكەمین كاری داهێنان لە بواری پەیكەرتاشی و نەخشكردندا كە لەسەر دەنك و ناوكی سەوزە و میوە كراوە.
