كەڵەشێر هێلكە دەكات

كەڵەشێر هێلكە دەكات

ساڵانێكە لە كوردستان چەندین حاڵەتی سەیر و سەمەرە دەركەوتوون، هەندێكیان بە جۆرێكن كە لە میدیاكانی ناوخۆ و جیهانیدا دەنگی داوەتەوە، وەك ئەو كەڵەشێرەی كە هێلكە دەكات. كەڵەشێرەكە لە شارۆچكەی سەید سادقە لە شاری سلێمانی، خاوەنەكەی دەڵێت: تا ئێستا نزیكەی 30 هێلكەی كردووە، بە شێوە كەڵەشێرە و بە جەستە وەك مریشك وایە، تەنانەت لەگەڵ مریشك و كەڵەشێریش جووت دەبێت، واتە دەتوانێت رۆڵی كەڵەشێر و هەم مریشكیش ببینێت، جیاوازیی نێر و مێی ئەو جۆرە باڵندەیە لە بەشی ناوەوەی كۆئەندامی زاوزێیەتی، كە ئەو كەڵەشێرە هەردووانی هەیە، پزیشكێكی فیتەرنەری هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە بە تێكەڵی كۆ ئەندامی زاوزێ و گۆڕانی هۆڕمۆنەكانی ئەو كەڵەشێرە، وای كردووە كە بتوانێت مریشك و كەڵەشێریش بێت، لە هەمان كاتدا توانای هێلكە كردنیشی هەبێت، ئەو حاڵەتە لە ملیۆنان چەند جارێك دووبارە دەبێتەوە، كە ئەوەش شتێكی سرووشتییە و چەندین حاڵەتی دیكە لە جیهاندا روویداوە.

Top