چێلێكی دوو لووت

چێلێكی دوو لووت

 شێوەی ئاسایی گیانداران و قەبارەی سرووشتیی خۆیان لەبەرچاوی هەمووان دیارە، كاتێك گیاندارێك شێوەی، یان بەشێكی ئەندامی جەستەی جیاواز دەبێت، ناوێك بۆ خۆی تۆمار دەكات و دەبێتە حاڵەتێكی سەیر و سەمەرە، ئەو چێڵە لە جیاتی لووتێك دووانی هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە ناوبانگی هەبێت، ئەو چێڵە لەلایەن (مارك كرۆمهۆلز) بەخێو كراوە، لە بچووكییەوە هەستی بە نەشیاویی روخساری كردووە، ئەو چێڵە ناوی (لوسی)یە و ئێستا تەمەنی (15) ساڵە، لە سەرەوەی لووتی لووتێكی بچووكیشی هەیە، دەربارەی ئەوەی كە نەشتەگەری بۆ چێڵەكەی بكرێت، خاوەنەكەی رەتی كردووەتەوە كە چارەسەری بكات، چونكە پێی وایە كە ئەوە مرۆڤ نییە تا نەشتەگەریی جوانكاریی بۆ بكرێت، بوونی لووتێكی دیكە كە زیانی بۆ هەناسەدانی نەبێت و ئاسایی بێت، پێویست ناكات دەستكاری بكرێت، تا ئێستا نرخێكی زۆریان بە خاوەنەكەی داوە تاوەكو لوسی بفرۆشێت، بەڵام رەتی كردووەتەوە.

 

Top