چۆن نەخۆشیی شەكرە پەستانی خوێن بەرزدەكاتەوە؟

چۆن نەخۆشیی شەكرە پەستانی خوێن بەرزدەكاتەوە؟

بۆچی نەخۆشانی شەكرە تووشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبن؟ نەخۆشیی شەكرە كە بە باشی كۆنترۆڵ نەكرێت، ئەوا ئاستی بەرزی شەكری خوێن كاریگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر دیواری خوێنبەرەكان و هاوسەنگیی شلەی لەش، هاوكات لەگەڵ كاریگەریی نەرێنی لەسەر فرمانی گورچیلەكاندا، بەمەشەوە پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن لە نەخۆشانی شەكرەدا زۆر گرنگە بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك و نەخۆشیی دڵ و خوێنبەرەكان، هەروەها گرفت لە گورچیلە و چاودا، پسپۆران رێنمایی دەكەن كە پێویستە پەستانی خوێن لە نەخۆشانی شەكرەدا بە شێوەیەك كۆنترۆڵ بكرێت، كە هەرگیز لە 80/130 ملم جیوە زیاتر نەبێت. هەنگاوەكانی خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن لە نەخۆشانی شەكرەدا: گۆڕینی ستایلی ژیان و هەڵبژاردنی خۆراكێكی هاوسەنگ و تەندروستی تایبەت بە نەخۆشانی شەكرە، هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی خوێ و چەورییە تێرەكان و چەورییە نێوەندەكانTrans fats، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی رۆژانەی مامناوەند بۆ ماوەی 30-45 خولەك لە زۆربەی رۆژەكانی هەفتەدا، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوە ئەلكهولییەكان، كۆنترۆڵكردنی كێشی زیادی لەش، زوو زوو بەسەركردنەوەی پێوانەی ئاستی شەكری خوێن و پەستانی خوێن بۆ دڵنیابوون لە كۆنترۆڵ كردنیان.

Top