جلی پیاوان سەرنجڕاكێشترە

جلی پیاوان سەرنجڕاكێشترە

جلوبەرگی پیاوان لە سەردەمی پێشوودا زۆر بە ئەتەكێت بوون، بە تایبەت جلوبەرگی پیاوانی شا و پیاوانی گەورەی ئەو سەردەمە كە هاوشێوەی جلوبەرگی ئێستای ئافرەتان لە چەندین پارچە جل پێك دەهات. دیزاینەری جلوبەرگ (هاری ستایلز)، كە پێی وایە جلوبەرگی پیاوان لە سەردەمی كۆندا سەرنجڕاكێشتر و ناوازەتر بوون، كەچی لە ئێستادا جلوبەرگ تا دێ كەمتر دەبێتەوە، وای لێهاتووە پیاوان نیو مەتر جلیان لەبەر نەبێت، ئەو دیزاینەرە هەڵساوە بە كردنەوەی نمایشێكی جلوبەرگی پیاوانی سەدەكانی 16 و 17 و پێیوایە ئەو سەردەمە جوانترین جلوبەرگ بەر پیاوان كەوتووە، دووریشی نەبینی كە ئەو ستایل و جلوبەرگە لە داهاتوودا ببێتەوە بە مۆدە و لووتكەی مۆدی جلەكان لە جیهاندا بگرێتەوە.

Top