پەنیر هەڵدان

پەنیر هەڵدان

لە گوندی (ستیلتۆن) كە دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتی بەریتانیا، ساڵانە پێشبڕكێیەكی سەیر دەكرێت، كە ئەویش هەڵدان و گلۆركردنەوەی تۆپە پەنیرە، هەندێكی دیكەش پەنیر لە شێوەی لوولەك و سیدی دروست دەكەن، هەندێكیان لە نێو شەقام و بازاڕەكاندا دەیكەن، هەندێكی دیكەش لەسەر شوێنە بەرزەكانەوە فڕێی دەدەنە خوارەوە، هەر سەلكە پەنیرێك ناوی خاوەنەكەی لەسەر نووسراوە، كامەی زووتر بگات پلەی یەكەم بەدەست دەهێنێت و دەبێتە براوەی خەڵاتی پێشیڕكێیەكە، ئەو پێشبڕكێیە بۆ ناوەڕاستی سەدەی (16) دەگەڕێتەوە، لەو كاتەی یەكێك لە خاوەن دووكانەكانی پەنیرفرۆشتن بۆ زیاتر ئاگاداربوونی خەڵك لە پەنیرەكەی ئەو كارە دەكات، جگە لەوەی كە كەسانێك بەشدار دەبن، هەروەها ئێستا گرووپیش دروست كراون و كۆمەڵە كەسێك بەیەكەوە بەشداریی پێشبڕكێی پەنیر هەڵدان و گلۆركردنەوە دەبن.

 

Top