نزمترین فرۆكە
May 1, 2022
رەنگا و ڕەنگ
كەناری (ماهۆ بیج) دەكەوێتە كەنداوی (سانت مارتن) لە دەریای كاریبی، لە نزیك ئەو كەنارەدا فڕۆكەخانەیەك دروست كراوە بەناوی (شازادە جولیانا)، بەهۆی نەبوونی شوێنی پێویست بۆ فڕۆكەخانەكە ئەو شوێنەیان لە نزیك كەنارەكە بۆ تەرخان كردووە، ئەوەی سەیرە كاتێك فڕۆكەكان دەنیشنەوە، پێویستە لە بەرزاییەكی كەمدا بن، تا بە رێڕەوی خۆیان دەگەن بۆ نێو فڕۆكەخانە، شوێنی نیشتنەوەی فڕۆكەخانەكە تەنیا (2180) مەترە، بۆیە فڕۆكەكان دەبێ لە لای كەنارەكەوە لە نزمترین بەرزاییدا بفڕن، وەكو لە وێنەكەدا دەبینرێت كە بەرزیی فڕۆكەكان ئەوەندەی نەماوە لە خەڵكەكە بدات، كەچی كەسیش خۆی نیگەران ناكات، چونكە لەو كەشە راهاتوون.
