گەشتی گەشتیاری بۆ ئاسمان

گەشتی گەشتیاری بۆ ئاسمان

 گەشتەكانی گەشتیاری هەمیشە بۆ وڵاتانی جیهان و شوێنە بەناوبانگەكانن، بەڵام لە داهاتوودا گەشتی گەشتیاری بۆ بۆشاییگەریی ئاسمانیش دەبێت، وەكو لە پێشتردا بڕیاری لەسەر درابوو، لە ئێستادا گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان و سەر مانگ دەستی پێ كردووە، لە یەكەم گەشتكردن، كە لەلایەن دەزگای سپێس ئێكس بەڕێ كران، ئەو كەسانەی كە ئەو گەشتەیان ئەنجام داوە، كەسانی ئاسایی نین، بەڵكو بیزنیسمانی گەورەی جیهانن، ئەویش بەهۆی ئەوەی نرخی گەشتەكە بەرزە و لە توانای خەڵكی ئاساییدا نییە. نرخی گەشتەكە بە مانەوە و خواردن و جلوبەرگی ئاسمانییەوە ( 55) ملیۆن دۆلارە بۆ هەر تاكێك، تا ئێستا دە كەس لە ناودارانی جیهان خۆیان بۆ ئەو گەشتە ئامادە كردووەو، ناوی خۆیان تۆمار كردووە، لەوانە: لاری كۆنەر لە وڵاتی ئەمریكا كە سەرپەرشتی گرووپی ئۆهایۆ دەكات، مارك باسی بەڕێوەبەری كۆمپانیای ماڤریك و ئیتیان ستیب فرۆكەوانی پێشووی ئیسڕائیلی لە یەكەم گەشتدا بەشدارن.

Top