نیكۆتین و تووتن.. جیاوازیان چییە؟
زۆربەی ئەو نیكۆتینەی بۆ جگەرەی ئەلیكترۆنی و ڤەیپ بەكاردێت لە تووتنەوە وەردەگیرێت، هەروەها لە ئێستادا هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ بەدەستهێنانی نیكۆتینی دەستكرد Synthetic nicotine كە هیچ پێكهاتەیەكی تووتنی تێدانییە. خودی نیكۆتین هۆكاری شێرپەنجە نییە، بەڵكو پێكهاتەكانی دیكەی تووتن هۆكارن، وەكو نایترۆزئەماینەكانNitrosamine و قەتران Tar و ماددەی كیمیایی دیكە. نیكۆتین هۆكارە بۆ ڕاهاتن لەسەر جگەرەكێشان، ئایا جێگرەوەكانی نیكۆتین چارەسەرن بۆ خۆپاراستن لە پێكهاتە خراپەكانی تووتن؟ بەم دواییە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕوونیكردەوە كە جێگرەوەكانی نیكۆتین بە شێوەی بنێشت، یان لەزگەی پێست Patches تەنیا هەنگاوێكن بۆ وازهێنان لە تووتن، بەمەبەستی كەمكردنەوەی زیانە تەندروستییەكان، ئەگینا هەرگیز چارەسەر نین، چونكە هەرگیز ناتوانرێت بووترێت كە نیكۆتین بێ زیانە، جا لە تووتن وەرگیرابێت، یان لە تاقیگەدا دروستكرابێت، بۆنموونە هەندێك جێگرەوەی جگەرە وەكو ڤەیپ، یان لەزگەی نیكۆتین لەوانەیە كە لە خودی تووتن بۆ تەندروستی زیانبەخشتر بن، جگە لە ڕاهاتن، زیانە تەندروستییەكانی نیكۆتین بریتین لە: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، ناڕەحەتیی دەروونی، تەسككردنەوە و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان كە لەوانەیە ببێتە ئەگەری نەخۆشیی دڵ.
