بناغەی سلیكۆن

بناغەی سلیكۆن

ژیان لەو ژینگانەی كە زۆر جیاوازترن لە ژینگەی زەوی، دەكرێت بایۆكیمیاییەكی جیاوازتریشیان هەبێت لەوەی كە ژیانی لەسەر ئەم هەسارەیە پێك هێناوە، دەمێكە شیمانەی ئەوە لەئارادایە كە توخمێكی دیكە لە بری كاربۆن پاڵنەری دەركەوتنی ژیان بێت لەسەر هەسارە و ژینگەكانی دەرەوەی زەوی. بیرۆكەی ژیانێك كە بناغەكەی سلیكۆن بێت، لە ساڵی 1891 لە لایەن ئەستێرەزانی ئەڵمــانی (Julius Scheiner)ــەوە هاتە كایەوە و، لەوكاتەوە بووەتە باسێكی گرنگی كتێب و فیلم و زنجیرە زانستییە فیكشنەكان، سلیكۆن چەندین تایبەتمەندیی كیمیایی لەگەڵ كاربۆندا هاوبەشی پێ دەكات و، لەسەر شێوەی جیاوازی سلیكات لە بەردەكانیشدا هەیە، دووهەم توخمی بەربڵاوە (لە دوای ئۆكسجین) لە توێكڵی زەوییدا، سەرەڕای ئەم بەربڵاوییەشی، ژیانی سەر وشكانی تەنیا بە دوو شێوە سلیكۆن بەكار دەهێنێت، ئەوانیش ترشی silicic (كە لە هەندێك لە شانەكانی لەشدا هەیە) و سلیكا (لە پێست و شانەكانی كۆئەندامی دەماردا هەیە). هیچ نموونەیەكی دیكەی ژیان نییە كە جۆرێكی جیاوازی كیمیای سلیكۆنی بەكار بهێنێت.

 

Top