ئاوارەبوونی 20 هەزار کەس لە کاتی پێکدادانی هۆزەکان لە دارفور

ئاوارەبوونی 20 هەزار کەس لە کاتی پێکدادانی هۆزەکان لە دارفور

 

ئەنجومەنی پارێزگای دارفور لە سوودان بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: کە لە کاتی پێکدادانی هۆزەکان لە ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە ڕۆژئاوای پارێزگای دارفور 20 هەزار کەس  ئاوارە بوون  و بە هۆی گرژی و ئاڵۆزی و شەڕ و پێكدادانەكە خەڵكێكی زۆر کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ئەناتۆلی، ئەنجومەنەكە لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ناکۆکی و پێكدادانە خوێناویانە لەغیابی تەواوی حکومەتدا بە دایم دووبارە دەبنەوە تا ئەو ڕادەیەی کە بۆتە دیاردەیەکی ئاشنا.

 زۆربەی ناوچەکان لە دارفوور جاروبار پێکدادانی خوێناوی نێوان هۆزەكانی عەرەب و ئەفریقییەکان لەسەر زەوی و کانی و ڕێگاکان و مەڕوماڵات دەبینن بەڵام ئەمجارە كێشەكان زۆر قووڵترن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top