لە جلی نمایشەوە بۆ جلی سەربازی

لە جلی نمایشەوە بۆ جلی سەربازی

خەڵكی ئۆكرانیا دوای هێرشەكانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەكەیان، یەكگرتوون و بە هەموویانەوە بەرگری لە وڵاتەكەیان دەكەن، جگە لە پیاوان ئافرەتانی ئەو وڵاتەش هەر یەكە بەپێی كار و ئەركی خۆی هەڵساوە، تا بتوانن ئەو داگیركارییە بوەستێنن، دیزاینەر و نمایشكاری ئۆكرانی (میلا نۆڤا)، كە ماركەیەكی ناوداری ئەو وڵاتەیە و لە سەراپای جیهان كارەكانی جێ بایەخ و گرنگین، لە دەستپێكی جەنگەكەدا هەڵساون بە گۆڕینی كارەكانیان لە دروستكردنی جلی نمایش و فاشیۆنەوە بۆ جلی سەربازی و دژەگوللە و بەرگی سەربازی. خاوەنی ئەو ماركەیە (كۆرتیسی میلا نۆڤا) لە ڕێگەی (ئۆلیانا كایرچوك)- (Ulyana (Kyrychuk بەڕێوەبەری كارەكانی ماركەكە ڕایگەیاندووە: پێی وابوو پێویستە ئەوانیش هاوشانی سەربازان و پیاوانی وڵاتەكەیان بەرگری بكەن، لە سەرەتای كارەكانیانەوە تاوەكو ئێستا نزیكەی 1500 پارچە جلی سەربازی و دژە گوللەیان دروست كردووە و، بۆ سەربازانی ئۆكرانیان ناردووە، تاوەكو بتوانن چەند لە پارێزگریكردن بەردەوام بن.

 

Top