شێوەی تازەی پیتزا

شێوەی تازەی پیتزا

 سەرچاوەی دۆزینەوەی خواردنی پیتزا وڵاتی ئیتاڵیا بوو، پێشتر وڵاتانی (یۆنان و توركیا و میسر) یەكەمەكانی دروستكردنی ئەو جۆرە خواردنە بوون، كە پارچەیەك نانیان دەهێنا و بەشی سەرەوەی نانەكەیان پڕ دەكرد لە گۆشت و میوە و سەوزە و پەنیر، بەڵام دواتر چێشتلێنەرانی شاری ناپۆلی ئیتاڵیا كە بە بنكەی سەرەكیی خواردنی پیتزا دەناسرێت، پەرەیان بەو بیرۆكەیە دا و ناوی تاوەری پیتزای ئیتاڵییان لەو خواردنە ناوە، شێوەی پیتزا بازنەییە و كاتێك دەبڕدرێت، یان پارچە پارچە دەكرێت، دەبێتە چەند سێگۆشەیەك، بەڵام دواجار چێشتلێنەران و ئامادەكارانی خواردن لە وڵاتی كەنەدا ئەو ڕێچكەییەیان شكاند كە پێویستە پیتزا بازنەیی بێت، چاین بۆستون ئەو چێشتلێنەرەیە كە كەمپینێكی بۆ گۆڕینی شێوەی پیتزا ساز كرد و نزیكەی (3400) كەس لە چێشتلێنەر و هەویركارانی بانگهێشت كرد، لە كەمپینەكەدا چەندین شێوەی پیتزایان نمایش كرد، كە هیچیان بازنەیی نەبوون، بەڵكو هەر پیتزایەك لە شێوە و دیزانێك بوو، لەوانە: شێوەی مۆتە، ساندویچ، لەفەی ئاسایی، كاتژمێر، پارچە قوماش.

 

Top