جموجۆڵی مێشك: EEG: electroencephalogram

جموجۆڵی مێشك:  EEG: electroencephalogram

زانایان بە تۆماركردنی شەپۆلەكانی مێشك بۆیان دەركەوتووە كە لە كاتی مردندا، مێشك هاوشێوەی كاتێكە كە مرۆڤ خەون دەبینێت و، لە جموجۆڵێكی زۆردایە، ئەمەش كەمێك سەیر دەنوێنێت! چونكە مرۆڤ لە چۆنێتیی مردنی دوورترین ئەستێرەكان، لەچاو مردنی خۆی زانیاریی زۆرترە، جموجۆڵی مێشك كە بە كەڵكوەرگرتن لە EEG پێوەر دەكرێت، پێنج جۆر شەپۆلی هەیە: ئاڵفا، بێتا، دێلتا، تێتا و گاما، گاما بەرزترین ئاستی جموجۆڵی مێشكە و، دەبێتە حاڵەتێك كە مێشك خەریكی خەوندیتنە، تێڕامان، وەبیرهێنانەوە، یان تێگەیشتنی هۆشیارانەیە، زۆرترین شەپۆلی مێشكی ئەو پیاوە لە كاتی مەرگدا، شەپۆلی گاما بووە و، زانایان پێیان وایە كە مێشك لە دوایین دەمەكانی خۆیدا، خەریكی ئاوڕلێدانەوە و وەبیرهێنانەوەی بیرەوەرییەكانی ژیان بووە، ئەم شەپۆلانە نیشانی داوە مێشك پێش كوژانەوە، بەسەرهات و بیرەوەرییە گرنگەكانی مرۆڤ لە ماوەی ژیانیدا وەبیر دەهێنێتەوە و، پێیاندا دێتەوە، زانایان بۆ بڕیاردان لەسەر ئەم شتە پەلەیان نییە، چونكە جارێ تەنیا لەسەر یەك مرۆڤ، ئەویش بە مێشكێكی زامدارەوە كە چەند جار تووشی فپەركەم بووە، زانیارییان هەیە.

 

Top