ساردترین شوێن لە جیهاندا
April 18, 2022
رەنگا و ڕەنگ
كۆماری (ساخا)- (یاقوتیا)ی دەكەوێتە وڵاتی ڕووسیای فیدڕاڵ، ئەو وڵاتە لە (83) كیانی فیدڕاڵی پێك دێت و (21) كۆماریش لەخۆ دەگرێت، شاری ئۆیمیاكۆن دەكەوێتە ناو دڵی دۆڵێك كە (750) مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە، جگە لەوەش بەرزیی چیاكانی دەوروبەری ئەو شارە دەگاتە (1100) مەتر، بەمەش هەوای سارد لەم شوێنە پەنگ دەخواتەوە و دەرناچێت، بەم چەشنە پلەكانی گەرمی لەم شارە دەگاتە (38-) پلەی ژێر سفری فەهرەنهایەت، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە لە (500) كەس تێناپەڕێت و زۆربەشیان كاری بازرگانی دەكەن، دەگوترێت كە لە ساڵی (1933) پلەكانی گەرما بۆ (90-) پلەی فەهرەنهایەت واتە (-32) پلەی سیلیزی هاتە خوارەوە، تەنانەت لەم پلەی سەرمایەدا، ناتوانیت هەناسەش بدەیت، چونكە سییەكانت وشك دەبنەوە و دەبەستن.
