ژمارەی پێوانەیی بۆ خێرایی قاچەكانی كچێك
ئەوانەی لە بواری هونەرەكانی بەرگریكردن و یاریی كاراتێ و كیك بۆگسینگ لە وەرزشدا بەهرەكانیان دەدۆزنەوە، ژمارەیان هێندە زۆر نییە، بە تایبەت ئەوانەی خێراترین جووڵە لە ماوەیەكی كەمدا ئەنجام دەدەن، ئەوكچە ناوی (سیلڤانا شەمعون)ـە، لە شاری ئۆنتاریۆی كەنەدا دەژی، توانی لە تەمەنی (28) ساڵیدا ببێتە خێراترین یاریزانی هونەری شەڕكردن، كە لە ماوەی یەك خولەكدا توانی (178) لەقە بهاوێژێت، كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە و ناوی لە كتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەكان تۆماركرا، بەهۆی ئەوەی پێشتر وەرزشوانێك توانی لە ماوەی خولەكێكدا (144) لەقە بهاوێژیت، ئەو كچە توانی ڕیكۆردی پێشوو بشكێنێت، تا ئێستا كەس بەم ژمارەیە نەگەیشتووە، ئەوەی سەیرە ئەو ژمارە پێوانەییە لەلایەن كچێكەوە تۆماركراوە، وەك ئەوەی دەگوترێت ئافرەت ناسكە و ماسوولكەكانی لاوازە، بەڵام سیلڤانا دەڵێت: توانیم بیسەلمێنم كە ئافرەت هاوشێوەی پیاوان دەتوانێت ژمارە پێوانەیی تۆمار بكات.
