ریجیمی كیتۆ چییە؟

ریجیمی كیتۆ چییە؟

ڕیجیمی كیتۆ Keto diet بریتییە لە خۆراكی كەم كاربۆهیدرات و ڕێژەی بەرزی چەوری، ڕیجیمی كیتۆ بۆیە وا ناونراوە، چونكە ڕیجیمەكە دەبێتە ئەگەری زیادبوونی تەنە كیتۆنییەكان Ketone bodies لە خوێندا. ڕیجیمی كیتۆ واتە كاربۆهیدرات 5%، پرۆتین 20%، چەوری 75%، كەچی خۆراكی ئاسایی پێویستە كە كاربۆهیدرات 55%، پرۆتین 20% و چەوری 25% لەخۆبگرێت. كاریگەرییە ئەرێنییەكانی ڕیجیمی كیتۆ: هاندەرە بۆ دابەزاندنی خێرای كێشی لەش، هاندانی هەستكردن بە تێربوون، یارمەتیدانی كەمكردنەوەی چەوریی سك، باشتركردنی لیاقەی وەرزشوان، هەروەها  هاندانی كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، یارمەتیدنی كۆنترۆڵكردنی نیشانەكان لە تووشبووانی پەركەمدا Epilepsy. كاریگەرییە نەرێنییەكانی ڕیجیمی كیتۆ: جێبەجێكردن و بەردەوامبوون لەسەر هەڵبژاردە خۆراكییەكان ئاسان نییە، سەرهەڵدانی چەند نیشانەیەكی لابەلا لە سەرەتای دەستپێكی ڕیجیمەكەدا، ئەگەری كەمبوونی هەندێك ماددەی گرنگی خۆراكی، بۆ هەندێك كەس گونجاو نییە، زیانبەخشە بۆ ئافرەتی دووگیان و كەسانی تووشبوو بە چەند نەخۆشییەك.

 

Top