وەرزشكردن بۆ خانمان لە مانگی ڕەمەزاندا
لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا، بەهۆی ئەوەی كە لە پارشێودا خواردنێكی باش دەخۆیت و ئێوارانیش بەدەم برسێتییەوە ژەمێكی باش نۆش دەكەیت، بەم چەشنە كێشت لەم وەرزەدا زیاد دەبێت، بۆیە بە چەند ڕێگایەك دەتوانیت ڕێگری لە زیادبوونی كێشت بكەیت: سەرەتا شێواز و جۆری خواردنت جۆراوجۆر بكە، هەوڵ مەدە سەر لە ئێوارە شلە و ئاو زۆر بخۆیتەوە، چونكە دەبێتە مایەی گەورەبوونی ورگ، لە پارشێوانیشدا سەوزە و میوە لەگەڵ خواردن بخۆ، تا نەبێتە هۆی بێزاری و ناڕەحەتی، لە دوای بەربانگ دەتوانیت لە ماڵەوە چەند جۆرە وەرزشێك بكەیت، بۆ سووتاندنی ئەو خۆراكەی لە كاتی بەربانگدا نۆشت كردووە، هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی چوون بۆ هۆڵەكانی لەشجوانی و جیم، جەستەت لە قەڵەو بوون بپارێزیت، لەو كاتەی لە جیم دەبیت، پێویستە چەند ئەتەكێتێك لەبەرچاو بگریت، لەوانە: هێمنیت پێوە دیار بێت، هەروەها لایەنی پاكوخاوێنی لە بیر نەكەیت، لە كاتی كاركردن و وەرزشكردندا گوێ لە میوزیك بگرە، یان دەتوانیت لە ماڵەوە دوای بەربانگ وەرزش بكەیت و كارەكانی ماڵیش ڕاپەڕێنیت، دانیشتن و خەوتن لە دوای بەربانگ دەبێتە مایەی زیادبوونی كێش و قەڵەوی.
