كەرەستەو كەلوپەلەكانی ماڵەكەت لە ڕەمەزاندا پاك ڕابگرە
لە مانگی ڕەمەزاندا، بەهۆی ئەوەی لە سەر لە ئێوارەوە خەریكی خواردن و ئامادەكاریت بۆ بەربانگ، زۆربەی كارەكانت بە خێرایی ئەنجام دەدەیت، بەم چەشنە ناتوانیت بەسەر پاكڕاگرتنی كەرەستە و كەلوپەلەكانتدا زاڵ بیت تا دوای بەربانگ، كە كەرەستەیەكی زۆری خواردن پیس دەبن و بەكاردەهێنرێن، بۆیە پێویستە لە دوای نانی ئێوارەوە پشوویەك بدەیت، ئەو كاتەش هێندە ماندوو دەبیت كە ناتوانی هەموو بەشێكی ماڵەكەت بۆ پاككردنەوە كۆنترۆڵ بكەیت، بۆیە پێویستە چەند هەنگاوێك بگریتە بەر تا بە سانایی بەسەر پاك و خاوێنیی ماڵەكەتدا زاڵ بیت، وەك: هەوڵبدە ماوەی دوو یان سێ ڕۆژ جارێك دەستێكی پاككردنەوە بە كەرەستە دیارەكانی ماڵەكەتدا بهێنێت، تا لە تۆز و خۆڵ پاك بكرێنەوە، چونكە كاتێك كەلوپەلەكانت پیس دەبن، چەند جوانیش بن، شێوەیان هە ناساز دەبێت. هەروەها دەتوانیت كەرەستە بچووكەكانی وەك یاری و گەمە و كەرەستە پلاستیكەكانی ماڵەكەت بە ئامێری شووشتنی قاپ و جلشۆر بشۆریت، هەندێ لەو كەلوپەلانەی كە كارت پێیان نییە، هەوڵ بدە لە شوێنێكدا هەڵیان بگریت، كاتێك لە ماڵ دەردەچن، یان گەشتێك دەكەن، هەوڵ بدە پەنجەرەكانی ماڵەكەت دابخەیت، هەروەها تەواوی ئەو كەرەستانە دابپۆشیت كە تۆز و خۆڵ دەگرن، وەك: قەنەفە، مێز و كورسی، تەلەفزیۆن، ئاوێنە و پەنجەرەكانی ماڵ.
