ڕەنگ و دەستە جلەكانت بۆ ڕەمەزان سنووردار بكە

ڕەنگ و دەستە جلەكانت بۆ ڕەمەزان سنووردار بكە

جل و بەرگت لە مانگی ڕەمەزاندا پێویستە سنووردار بێت، تا لەگەڵ كەشی ئەو مانگە پیرۆزەدا بگونجێت، جلەكانت دەكرێت بەپێی كات و شوێن هەڵبژێریت، تا كاریگەری لە كەسایەتیت نەكات، واتە كاتێك لەو مانگەدا سەردانی ماڵێك، یان شوێنێك دەكەیت، واچاكە پێتەوە دیار بێت كە گۆڕانكاریت لە دەستە جلەكانتدا كردووە، سەرەتا وەك ڕێزێك لەو مانگە پیرۆزە، دواتریش بەهۆی قسەی دەوروبەر و گونجاندن و شیكیی خۆت لەو ماوەیەدا. دەتوانیت لە سەرەتای ئەو مانگەوە چەند دەستە جلێك دیاری بكەیت بۆ ڕۆژانی ڕەمەزان، وەك: بۆ چوونە سەر كار و دەوام، پێویستە جلەكەت فراوان بن و لە ڕەنگی زەق نەبن، واتە دەتوانیت عەزیەی درێژ لەگەڵ چاكێت، هەروەها جینزی كراوە هەڵبژێریت لەگەڵ تەنوورەی فراوان و درێژ، كە گونجاوترین دەستە جلن بۆ ئەو مانگە. ماركەی (بیبا وۆرلد) لە تازەترین پۆشاكەكانیدا، مۆدێكی تایبەتی بە جلی ڕەمەزان داناوە، كە چەندین جۆرە پۆشاك لە خۆ دەگرن، لەوانە: كراسی درێژ، پانتۆڵ، عەبا، عەزی، جینز، نهێنی ستایلی ئەو جلانەی كە بۆ مانگی ڕەمەزان دانراوە، زیاتر جلی كراوە و بەرینن، چونكە ئەو ماركەیە كەشی گەرما و عەرەقكردن و وشكبوونی جەستەی لەو مانگەدا لەبەرچاو گرتووە، تا بەو جلانەوە ئەو گرفتانە بشاردرێتەوە و پۆشاكێكی ناوازەش نیشان بدات. لە بارەی ڕەنگەوە، پسپۆڕێكی ئەو ماركەیە دەڵێت: دەتوانیت هەموو جۆرە ڕەنگێك لەبەر بكەیت، بەهۆی ئەوەی ڕەمەزانی ئێستا كەوتووەتە نێو وەرزی بەهار و بەمەش ڕەنگەكان كێشەیان نابێت، بەڵام ئەو ڕەنگانەی زیاتر سەرنجڕاكێشن، ڕەش و سپی، سوور و شین.

Top