میوزیك ژەنین لە ناو تۆپبارانی جەنگدا

میوزیك ژەنین لە ناو تۆپبارانی جەنگدا

سەرەڕای بوونی ئەو جەنگە گەورەیەی سەر وڵاتانی ئۆكڕانیا، بەڵام خەڵكی ئەو وڵاتە بۆ بەرگریكردن بە هەموو شێوازێك بەرپەرچی هێزەكانی ڕووسیا دەدەنەوە، میوزیكژەنێكی ئۆكرانی ژەنیاری ئامێری (چەلۆ) بە ناوی (دینیس كراشیفتسیف)، كە یەكێكە لە میوزیكژەنە بەناوبانگەكانی ئەو وڵاتە، لە كاتی تۆپباران و جەنگدا، بە خۆی و ئامێرە موزیكەكەی لە ناوەڕاستی شەقامێكی شاری خاركێڤی ئۆكرانی میوزیكی هێواش و خەم بۆ ئەو شوێنە دەژەنێت، لە پشتەوەی دینیس باڵەخانە ڕووخاو و كاولكارییەكان بە ڕوونی دەبینرێن، وەك نامەیەك بۆ هەموو جیهان كە ئەو لە ناو جەنگدا میوزیك دەژەنێت، كارەكەی بووەتە جێگەی هاوسۆزیی خەڵك و میدیاكاران، كە وێنە و ڤیدیۆی ژەنینی میوزیكەكەی بە خێرایی لە جیهاندا بڵاوبووەوە، وەك خۆی دەڵێت: لەو كاتەی میوزیكم دەژەنی، تۆپەكانی ڕووسیا لە شارەكەدا دەكەوتنە خوارەوە، لەوەش نەدەترسام كە بەر بۆمب بكەوم، چونكە پێویستە هەموومان بە شێوازی خۆمان بەرگری لە وڵاتەكەمان بكەین.

Top