مورەجەع چییە و ئیشی چییە لە ئۆتۆمبێلدا
ڕێكخەری پەستانی بەنزین (Fuel Rail Pressure Sensor) بەشێكی گرنگە لە ناو سیستەمی بەنزیندا، كە بەزمانی بازار بە مورەجەع ناو دەبرێت، وەكو بە ناوەكەیدا دیارە، ئەركی سەرەكی بریتییە لە ڕێكخستن و پاراستنی پەستانی (زەختی) بەنزین بە جێگیری، بۆ ئەوەی نۆزڵەكان پرژاندنێكی دروستی بەنزین بكەن و، بزوێنەر لە هەموو بارودۆخێكدا بە سافی ئیش بكات، شوێنی مورەجەع لەو ئۆتۆمبێلانەی كە هێڵی گەرانەوەی بەنزینی زیادەیان هەیە بۆناو تانكی، دەكەوێتە سەر Fuel Rail كە بە شمشاڵ ناو دەبرێت و بە زۆری لە سەر ڤاكیۆمی دەكشنی سارد ئیش دەكات، بەڵام لەو ئۆتۆمبێلانەدا كە هێڵی گەڕانەوەی بەنزینی زیادەیان نییە و تەنیا لە یەك هێڵی ناردنی بەنزین پێك هاتووە، ڕاستەوخۆ لەسەر قاعیدەی فیول پەمپ دەبەسترێت، تێكچوونی گاریگەری لەسەر كەم و زیاد تێكردنی نۆزڵەكان هەیە و، لەگەڵ ئەوەشدا گاریگەریی گەورە لەسەر ئیشكردنی بزوێنەر جێ دەهێڵێت.
