دەستە جلی وەرزی بەهار بە كۆلێكشنی ساڵی 2022

دەستە جلی وەرزی بەهار بە كۆلێكشنی ساڵی 2022

لە وەرزی بەهاردا كەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت، جلی تەنك و كراوە دەردەكەونەوە، بەمەش بەشێكی جەستە بەدەرەوە دەبێت، لەم كاتەدا دەتوانین سوود لە دەستەجل و ئێكسسوارەكان وەربگرین، تاوەكو لەگەڵ كەشی گەشت و دەرچوونی بەهارەدا بریسكەی ئێكسسوارەكان بەرچاو بكەون، ماركە بە ناوبانگەكانی جیهان دەستە جل و ئێكسسوارەكان لەم وەرزەدا بە جوانترین شێوە ئامادە دەكەن، دیارترینیان: دۆڵس ئەند گابانە- Dolce&Gabbana، كە مۆدێكی نایابی پێڵاوی وەرزشیی بۆ وەرزی بەهار تەرخان كردووە، كە ناسكی و سادەیی دەبەخشێت، ڕەنگەكەشی نیۆد و شینن كە جوانترین ڕەنگن و لەگەڵ وەرزی بەهاردا دەگونجێن، ماركەی لۆیی- Loewe كاری لەسەر چاوێڵكەی كراوە و قەبارە مامناوەند كردووە، كە بە هاوێنەی ڕەنگ هەنگوینی ڕازاوەتەوە، ماركەی فێندی - Fendi بە جانتای گەورە مۆدەكانی نمایش دەكات، ماركەی سی بای چلۆی- See by Chloé بلووز و بەدیی بەهاریی تەسك و مل بازنەیی كردووەتە مۆدە، جێمی چۆ- Jimmy Choo، پانتۆڵی جۆری شامۆی كراوەی بە مۆدی باوی بەهار داناوە.

 

Top