بە ژیانی داوای مۆڵەتی نەكردووە!
April 9, 2022
رەنگا و ڕەنگ
وەرگرتنی مۆڵەت لە كاردا مافێكی ئاسایی هەموو كەسێكە كە بە مەبەستی گەشت و دەرچوون و پشوودان و كاری تایبەت وەری بگرێت، هەر كەسێك بۆی هەیە مۆڵەت وەربگرێت، كەچی ئەو پیاوە بەریتانییە تا ئێستا هیچ مۆڵەتی وەرنەگرتووە، بریان كۆرلی پیاوێكی بەریتانیە لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە لە كارگەی پێڵاوی « Clarks» دەستی بەكار كردووە و ماوەی ٧٠ ساڵ لە هەمان شوێندا لە كاركردن بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا هیچ ڕۆژێك مۆڵەتی وەرنەگرتووە و، تەواوی كاتەكانی بۆ كارەكەی تەرخان كردووە.
