باڵەخانە و تاوەری زیكزاگ
April 9, 2022
رەنگا و ڕەنگ
پێشكەوتنی بواری ئەندازیاری یەكێكە لە داهێنانە مۆدێرنەكان، نەخش و دیزاینی هەندێك لە تاوەر و باڵەخانەكان ڕووپۆشی نەخش و نیگاریان ئەوەندە سەیر و سەرنجڕاكێشە، كە دەبنە مایەی سەرسوڕمان كە ئاخۆ ئەو دیزاینە چۆن و بە چ شێوەیەك كراوە. تاوەری زیكزاگ، یەكێكە لەو تاوەرە سەیرانەی كە بووەتە جێگەی سەرنجی میوانان و ئەوانەی بە لایدا تێپەڕ دەبن، بەڵام تاوەری (مەیز) دەكەوێتە شاری دوبەیی ئیمارات، كە ڕووپۆشی دەرەوەی لە شێوەی یاریی ( مازی) و نەخشی زیكزاگە، بەرزیی تاوەرەكە دەگاتە (40) نهۆم و بەشی پێشەوەی لە چەندین ڕێرەوەوە دروست كراوە، تا ئێستا بە سەیرترین تاوەر دادەنرێت و، ناویشی لە كتێبی ژمارەیی پێوانەكانی (گینس)دا تۆمار كراوە.
