زیانەكانی نووستن پاش ژەمێكی چەوری پارشێو

زیانەكانی نووستن پاش ژەمێكی چەوری پارشێو

لەگەڵ خواردن و هەرسكردنی خۆراك، گەلێك گۆڕانی بایۆلۆژی لە لەشدا ڕوودەدەن بەتایبەتی لە ئاستی شەكری خوێن، هاتووچۆی خوێن، هەروەها ئاستی هۆرمۆنەكان كە هەموویان كاریگەریی دەكەنە سەر ئاستی وزەی لەش، بۆیە پێویستە ئەمە بزانرێت كە خەو دەكەوێتە ژێر كاریگەریی ئەوەی كە ئێمە چی دەخۆین و كەی دەخۆین، ئەوەش ڕوونە كە هەرسكردنی خۆراكی چەور كاتێكی زیاتری دەوێت بەراورد بە خۆراكی كاربۆهیدراتی و پرۆتینی، بۆیە پاش خواردنی ژەمێكی قورس و چەوری پارشێو، هەرگیز هەوڵ مەدە كە ڕاستەوخۆ، یان پاش ماوەیەكی كورت ڕاكشێیت، یان بخەویت. زیانەكانی نووستن پاش ژەمی چەوری پارشێو بریتین لە: كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ڕیخۆڵەدا Bloating، ئازاری گەدە، بەدهەرسی و دڵەكزێ Heartburn بەتایبەتی كە ژەمە چەورەكە هاوكات بێت لەگەڵ تیژیی وەكو ساس و خۆراكی تیژدا، هەستكردن بە ناڕەحەتیی سك و ناڕەحەتیی گشتیی لەش، واتە لەجیاتی هەستكردن بە حەسانەوە پاش ڕاكشان، بە ماوەیەك هەست دەكەیت كە خەو و حەسانەوەكەت لێ تاڵ دەبێت و ناچار واز لە نووستن دەهێنیت و، لەوانەشە كە بەناچاری دەرمان بەكاربهێنیت و ڕۆژووەكەت مەدەست بچێت.

Top