گەشانەوە و رازاندنەوەی دیكۆری ماڵ لە رەمەزاندا
هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، مانای جوانی و بەهای ئایینی خۆی هەیە، لەگەڵ هاتنی ئەو مانگە پیرۆزە، هەوڵدە دیمەن و نشونمایەكی رەمەزانانە بە ماڵەكەتەوە پێوە دیار بێت، هەوڵدە لە سەرەتای مانگەكەوە تا كۆتایی كەشێكی ئایینی لە دیكۆر و كەرەستەكاندا هەبێت، سەرەتا دەتوانی بە هەڵواسینی وێنە و تابلۆی ئایینی دەست پێبكەیت، بە تایبەت لە دیوارەكانی ژووری دانیشتن و خواردن، دواتر بە هەڵكردنی رووناكی و كەرەستەكانی تایبەت بەو مانگە وەك فانۆسی رەنگاوڕەنگ و گلۆپی زەرد و زنجیرە لیدەكان، كەرەستەكانی نەخشێنراو بە نەخشی زوخرەفە و مزگەوت و مانگ و ئەستێرە لە شوێنە بەرچاوەكاندا دابنێ، هەروەها كاری دەستڕەنگینی و كارەكانی خۆت بیر مەكە، بە جوانی هەڵیانواسە، سەرین و سەرچەف و بەرماڵەكانی نوێژ با هەمیشە دیار و بەرچاو بن، دانانی قورئانی پیرۆز دیمەنێكی گرانبەها و پایەبەرزی دەبێت، دانانی مۆم لە كاتی نانی بەربانگ و لە پارشێوانیش خوانێكی رازاوە ئامادە بكە، با خاتوونی و دەستڕەنگینت پێوە دیار بێت كە گوزارشت لە مانگی رەمەزانەوە بكات، گرنگی بە پاك و خاوێنی خواردن و كەرەستەكانت بدە، كە ئەوەش هۆكارێكە بۆ رازاوەیی و گەشاندنەوەی دیكۆری ماڵەكەت لە مانگی رەمەزاندا.
