مۆدی جلە پۆشتەكان بۆ مانگی رەمەزان
هاتنەوەی مانگی رەمەزان، مانگی خۆشی و خێر و بەرەكەت، مانگێكە بۆ دووبارە ئامادەكاری ماڵ و گۆڕینی جل و بەرگ و پۆشینی رەفتەكانە، ئەوانەی كە قژیان دەكەنەوە بۆ رێزگرتن لەو مانگە رەفتە لەسەر دەكەن، رەفتە و جلی پۆشتە لەو مانگەدا باو دەبێ، مۆدەكانی رەفتە، بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر هەن، پسپۆری جلی پۆشتە (سارا موحەمەد)، چەندین شێوازی رەفتە باس دەكات و دەڵێ: لەو مانگەدا، زۆربەی خانمان جلی پۆشتە و رەفتە لەسەرە دەكەن، مۆدە جوانەكانی جلی پۆشتە بریتین لە: كراسێكی درێژ لە پێستی قۆڵ درێژ و بە پشتێنێكی گەورە بۆ كەمەر، هەروەها لەگەڵ خشلی زێڕ و رەنگ زێڕ لە رەنگی شینی ئاسمانی لەگەڵ پووتی سپی و چاوێلكە بۆ شوێنی دەرچوون و سەردانی گونجاوە، مۆدی مۆنۆكۆم بە رەنگی هێمن كە بلووز یان بەدی سپی و لەگەڵ جینزی سپی یان شین، بە چاكێتێكی درێژ لەگەڵ رەفتەی نیللی یان سەوز و قاوەیی، لەگەڵ خشلی جۆراوجۆر و پێڵاوی قاوەیی، مۆدی كلاسیك، بریتییە لە كراسی بەدللەی درێژ لە شێوەی پۆشتەی تەواو حجاب، لەگەڵ بلیزەری درێژ تا سەر ئەژنۆ، بە پانتۆڵی قوماشی باستییل و بلووز و رەفتە، لەگەڵ پێڵاوێكی وەرزشی، دوا مۆدە، تەنوورەی كراوەی درێژ، لەگەڵ قەمیس و رەفتەی رەنگاورەنگ و پێڵاوی فلات، مۆدێكی شیك دەبەخشێت.
