ئایا نووستنی پاش نیوەڕۆ زیانی تەندروستیی هەیە؟

ئایا نووستنی پاش نیوەڕۆ زیانی تەندروستیی هەیە؟

 

ئایا نووستنی پاش نیوەڕۆیان بۆ تەندروستی سوودبەخشە، یان زیانبەخش؟. لە توێژینەوەیەكی نوێی سویسریدا هاتووە كە نووستنێكی ماوەكورتی پاش نیوەڕۆ Napping ئەگەری تووشبوون بە نۆرەی دڵ كەم دەكاتەوە، لە لایەكی دیكە لێكۆڵینەوەیەكی چینی لە كۆتایی ساڵی 2019 دا باسی لەمە كردبوو كە نووستن پاش نیوەڕۆ بۆ ماوەی زیاتر لە 90 خولەك ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك تا ڕێژەی 25% بەرزدەكاتەوە بەراورد لەگەڵ نووستن بۆ ماوەی تەنیا یەك سەعات تا 30 خولەك. ئەو كەسە پێگەیشتووانەی كە شەو بۆ ماوەی 9 كاتژمێر یان زیاتر دەخەون، ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشك دەگاتە نزیكەی 23% بەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی كە شەوانە بۆ ماوەی 7-8 كاتژمێر دەخەون، بەتایبەتی كەسانی بەساڵاچوو، تووشبووان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆل، هەروەها لە كەسە جگەرەكێشەكان و كەسانی قەڵەودا، كە لەوانەیە دوچاری هەناسەتەنگی ببن لەكاتی خەودا Sleep apnea، ئاماژە بەوەش كراوە كە نووستنی پاش نیوەڕۆ بۆ ماوەی یەك كاتژمێر، یان زیاتر، هەفتانە یەك تا دوو جار، هێشتا ئەگەری تووشبوون بە نۆرەی دڵ و پەككەوتنی دڵ بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەم ناكاتەوە.

 

Top