ئاو خواردنەوە
ئاو خواردنەوە زۆربەی كات كارێكی باش و تەندروستە، بەڵام هەندێك كات پێویست ناكات ئاو بخۆیتەوە، چونكە زیانی هەیە، ئەمەی خوارەوە بەشێكە لەو كاتانەی كە نابێت ئاوی تێدا بخۆیتەوە: ڕاستەوخۆ پاش چوونە ناو جێگا، چونكە لەكاتی خەودا گورچیلە سست دەبێت و ناتوانێت بەباشی ئاوەكە بپاڵێوێت، بۆیە خواردنەوەی باش نییە و بەیانیان كە لەخەو هەڵدەستیت دەبینیت ڕوخسارت دەئاوسێت. لەكاتی وەرزشكردن، بەهۆی ئەوەی لەكاتی وەرزشدا پلەی گەرمیی جەستە بەرز دەبێتەوە، خواردنەوەی ئاو لەناكاو دایدەبەزێنێت و، ئەوەش دەبێتە هۆی سەرئێشەو گێژبوون، بۆیە بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان ڕێنمایی دەكرێین دوای وەرزش ئاو بخۆینەوە. ئەگەر میزەكەت هیچ ڕەنگی نەبوو، مانای ئەوەیە ئاوی زۆر لە جەستەتدایەو سۆدیۆم لەجەستەت كەمبووەتەوە، بۆیە تا ماوەیەك ئاو مەخۆرەوە. لەكاتی خواردنی توونی، كاتێك شتی توون دەخۆیت نابێت بۆ نەهێشتنی كاریگەرییەكەی ئاو بخۆیتەوە، چونكە زیاتری دەكات، بەڵكو دەتوانیت شیر بخۆیەتەوە. لەكاتی نانخواردن، كاتێك نان دەخۆیت ئاو خواردنەوە زیان بەپرۆسەی هەزمكردن دەگەیەنێت و باش نییە. ئەگەر ئەو ڕۆژە ئاوت زۆر خواردبویەوە، نابێت ڕۆژانە لەڕێژەی پێویست زیاتر ئاو بخۆیتەوە، چونكە زیانی دەبێت بۆ گورچیلە.
